ڤیدیۆ.. منداڵێك بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن رزگاری دەبێت

2020-11-28

6924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی رووسی بەشیوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن رزگاری بوو دوای ئەوەی کە لە بەرزاییەکی زۆرەوە لە شوقەیەکی شاری تۆمسك کەوتە خوارەوە.

وەك لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە، ئەو منداڵە دوای ئەوەی کە لە پەنجەرەی شوقەکەیانەوە هاتووەتە دەرەوە، و کامێراکانی چاودێریش ساتی کەوتنەخوارەوەیان تۆمارکردووە.

دوای کەوتنە خوارەوەشی منداڵەکە کەوتووەتە سەر تۆپەڵە بەفرێك کە بەهۆیەوە لە کەوتنەخوارەوەکە رزگاری بووە و زیانی پێنەگەیشتووە.

لە ئێستاشدا پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو منداڵە نەخۆشە و پێویستی بە چارەسەر وەرگرتن هەیە.

لە بەرامبەریشدا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە لێپرسینەوە لەگەڵ دایکیدا بکرێت چونکە لەو کاتەی منداڵەکە کەوتووەتە خوارەوە دایکەکە لەماڵەوە نەبووە، بۆیە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەکرێت.