تێچووی دروستکردنی مۆبایلێکی ئایفۆن چەندە؟

2020-11-28

7600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تاقیگەیەکی پشکنینی ژاپۆنی تایبەت بە کردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تێچووی دروستکردنی دوو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵی دیاری کرد کە بریتین لە ئایفۆن ١٢ و پڕۆ.

تاقیگەی " Fomalhaut Techno Solutions" وتی، تێچووی دروستکردنی ئایفۆن ١٢ ٣٧٣ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕ ناکات، لەکاتێکدا تێچووی ئایفۆن پرۆ ٤٠٦ دۆلار تێناپەڕێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئایفۆن ١٢ لە ئێستادا لە نەرخی ٨٢٩ دۆلار دەستپێدەکات و پرۆ بە ٩٩٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

هەروەها تاقیگەکە لە وێنەیەکدا روونی کردووەتەوە کە هەریەکە لە پێکهاتەکانی مۆبایلەکە لەکوێوە هێندراوە، بەجۆرێك رێژەی %٢٦.٨ی پێکهاتەکانی دوو مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ لە کۆریای باشوورەوە هێندراوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە رێژەی %٢١.٩ و ژاپۆن بەڕێژەی %١٣.٦ دەبێت.

ژ.ن