پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-11-28

60637 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4      

ناخۆشییەکان هێندە نابات کۆتاییان دێت و دووبارە هیوات بۆ دەگەڕێتەوە تەنیا ئەوەندە بەسە بڕوات بە خۆت هەبێت.

گا 20/4 - 20/5

کارەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و پلەت بەرز دەکرێتەوە ئەمەش وادەکات چەند کەسێک بیانەوێت شکستت پێ بهێنن.

دووانە 21/5 - 21/6

بۆ ئێوارە خوانێک بانگێشت دەکرێیت و کەسێک دەناسیت زیاتر هەوڵبدە لێی تێبگەیت چونکە بیرکردنەوەتان پێکەوە دەگونجێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7       

یارمەتی ئەو کەسانە بدە کە داوای یارمەتیت لێدەکەن ئەمە تۆ دڵخۆش دەکات و ئەوانیش لەگەڵ تۆدا زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن.

شێر 23/7 - 22/8

ڕابردوو لە یاد بکە و پلان بۆ داهاتوویەکی گەش دابنێ، کەسێکیت شایەنی هەموو خۆشییەکیت.

فەریك 23/8 - 22/9       

هاوڕێیەکی کۆنت دەبینیت و دووبارە پەیوەندیتان پتەو دەبێتەوە، ئاگاداری تەندروستیت بە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

تۆ کەسێکی زوو بڕوا بە خەڵک دەکەیت دڵنیابە ئەمە لە قازانجی تۆ نییە کەمێک ئاگاداری خۆت بە.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەواڵێکی خۆشت پێدەگات و هەست دەکەیت دووبارە ژیانت ئاسوودەیی بۆ دەگەڕێتەوە.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەو کەسەی پێت وابوو هیچ کات ئازارت نادات لە هەمووان زیاتر ئازاری دایت، لەمەوە دەرس وەرگرە.

گیسك 22/12 - 19/1

دڵی خۆشەویستەکەت خۆشبکە و دیارییەکی پێشکەش بکە، ماوەیەکی زۆرە فەرامۆشت کردووە ئەمەش باش نییە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

زیاتر گرنگی بەو شتانە بدە کە دڵت خۆشدەکەن و وا دەکەن هێندە بیر نەکەیتەوە، لەگەڵ هاوڕێکانتدا بچۆ دەرەوە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3          

ئەم دوودڵی و کەلەڕەقییەت زیانی بۆ خۆت هەیە، هەوڵبدە لە کەسانی دەوربەرت تێبگەیت و لە خۆتەوە بڕیاریان لەسەر نەدەیت.