چوار تەکنیک بۆئەوەی چیتر دوای لەخەو هەستان هەست بە ماندووێتی نەکەیت

2020-11-28

4245 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر جار لە دوای ڕۆژێکی هیلاک و ماندووکەر خەوێکی باش و تەندرووست وەرناگریت، و زۆربەی کاتەکان دوای هەستان لە خەو پەنا بۆ خواردنەوەی چا و قاوە دەبەیت، زۆر خواردنەوەی ئەم خواردنەوە وریاکەرەوانە زیانیان هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، چوار ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی کاتی هەستان لە خەو هەست بە ماندوێتی و خەواڵوویی نەکەیت، ئەوانیش:

۱- خواردنی خۆراکی تەندووست: خواردنی خۆراکە تەندروستەکانی تایبەت بە ژەمی بەیانیان، خواردنەکانی وەک هێلکە و پەنیر و شەربەتی فرێش، دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ماددە دژە ئۆکسانەکانیەکان.

٢- خواردنەوەی ئاو: شەوان لە کاتی خەودا جەستە شلەیەکی زۆر لەدەست دەدات، و بەهۆی ئەمەوە بەیانیان جەستە توشی وشک بوونەوە دەبێت، و ئەم وشک بوونەوەیەوە دەبێتە هۆی هەست کردن بە هیلاکی و ماندوێتی، بۆیە شارەزایان هۆشداری دەدەن کە بەیانیان راستەوخۆ دوای لە خەو هەستان کوپێکی گەورە لە ئاو بخورێتەوە.

٣- وەرزش کردن، هەرچەندە دوای بەسەر بردنی شەوێکی خراپ، کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت، تاقەتی کردنی هیچ شتێکت نیە، بەڵام ئەنجام دانی هەندێ راهێنانی کەم وەک راکردن یان هەروەلە، وزەت پیدەبەخشێت و دووبارە تاقەتی کار کردنت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

٤- سەر خەو شکاندن: سەر خەو شکاندن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک یان کەمتر کاتێک پێش کاتی خۆی خەبەرت دەبێتەوە، یارمەتیت دەدات تا هەستی هیلاک و ماندوێتیت نەمێنێ.