رەنگی ئاسمانی شارۆچکەیەک دەگۆڕدرێت

2020-11-27

5484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەنگی ئاسمانی شارۆچکەیەک لە سوید لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کێڵگەیەکی تەماتەوە دەگۆڕدرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، شارۆچکەی تریلیبورگ لە وڵاتی سوید لە یەکێک لە کێڵگەکانی شارۆچکەکەوە روناکیەکی رەنگ مۆر دەردەرێت و رەنگی ئاسمانی شارۆچکەکەی گۆڕیووە.

دەرچوونی ئەم رووناکیە لە کێڵگەیەکەی تەماتەوەیەوە، و ئەو سیستەمەی لەسەر کێڵگەکە دانراوە، سیستەمی دروست کردنی سەرچاوەی خۆیی هەیە و یەکێکە لە گەورەترین سیستەمەکانی بەرهەمهێنانی تەماتە لە وڵاتەکەدا،هەرچەندە بەپێی قسەی پسپۆران دەرکردنی ئەم رەنگە سوود بە کێڵگەکە دەگەیەنێت و وەرزی بەرهەمهێنانی تەماتە درێژ دەکاتەوە، بەڵام زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەکە سکاڵایان لەسەر ئەم دیاردەیە تۆمار کردووە، و دوای سکاڵاکان خاوەنی کێڵگەکە بڕیاریدا کە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە هەتا کاتژمێر ١١ی شەو رووناکیەکە بکوژێنێتەوە و لە دوای ئەوەی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە دەخەون، پاشان رووناکیەکان کار پێبکاتەوە.

بەڵام ئەم چارەسەرە بەس نەبوو بۆ دانیستوانی ناوچەکە، دواتر بەرپرسی ژینگەی ناوچەکە "مایکل نورین" سکاڵایەکی تری بۆ نەهێشتنی ئەو رەنگە تۆمار کرد، و دواتر خاوەنی کێڵگەکە لیدوانێکیدا و وتی " نیازمان هەیە کە بەرهەمهێنانی تەماتە لە کاتی شەواندا بەتەواوی بوەستێنین."