چارەسەری ئالودەبوون بە مۆبایل

2020-11-27

6711 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆبایلە زیرەکەکان لەگەڵ ئەوەی چەندین خزمەتگوزاری پێشکەشی بەکارهێنەرەکانیان دەکەن، لەهەمانکاتدا زۆر بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی ئالودەبوون پێوەیان.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNBC"، ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دراوە بۆ چارەسەری ئالودەبوون بە مۆبایلە زیرەکەکان، ئەوانیش:

١- خشتەیەکی رۆژانە دانێ بۆ ئەو کاتانەی کە مۆبایلی تیا بەکار بهێنیت و ئەو کاتانەی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت لەخۆت قەدەغە دەکەیت.

٢- هەتا دەتوانی ئاگادارکەرەوە ناپێویستەکان بکوژێنەرەوە.

٣- ئەو بەرنامانەی زۆر سەرقاڵت دەکەن لایاندە لەسەر شاشەی پێشەوە و با هەموو کاتێ لەبەرچاوتا نەبن.

٤- پێش کاتی خەوتن مۆبایلەکەت لە دوور خۆت دابنێ و نزیک جێگا خەوەکەتی  مەکەرەوە، و با کۆتا شت کە سەرقاڵی دەبیت مۆبایلەکەت نەبێت.

٥- شاشەی مۆبایلەکە رەساسی بکە و روناکیەکەی بە شێوەیەک لێبکە کە بۆ سەیر کردن سەرنج راکێش نەبێت.