نمایشکارێک نهێنی ئەو پیاوانە ئاشکرا دەکات کە خیانەت دەکەن

2020-11-27

26192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نمایشکارێک لە ئینستاگرام نهێنی ئەو پیاوانە ئاشکرا دەکات، کە خیانەت لە هاوسەر یا خۆشەویستیەکانیان دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، کچە نمایشکارێک لە ئینستاگرام بە ناوی Paige Woolen ئاگاداریەکی بڵاوکرۆتەوە بۆ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت بزانن هاوژینەکانیان خیانەتیان لێدەکەن یان نا، و دەڵێت ئەگەر دەتەوێت بزانیت هاوژینەکەت خیانەتت لێدەکات ئاگادارم بکەرەوە و لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆمەوە نامەی بۆ دەنێرم و داوای پەیوەندی لێدەکەم و تاقی دەکەمەوە.

 Paige Woolen تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە شاری لۆسئەنجلوس دادەنیشێت و نمایشکاری جلوبەرگی ژێرەوەیەوە و زیاتر لە ٢٠٧ هەزار فۆڵۆوەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە، و دەڵێت کە زۆرجار ئەو پیاوانەی کە لە شێوەی پرۆفایلەکانیاندا دیارە کە لە پەیوەندیدان نامەم بۆ دەنێرن و داوای پەیوەندیم لێدەکەن، وەک بەڵگەیەک وێنەی هەندێک لەو نامانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەلاین پیاوانی خیزاندارەوە بۆی نێردراوە.

هەرچەندە زۆرێک رەخنەی لی دەگرن و بە سۆزانی ناوی دەبەن و وشەی نەشیاوی بەرامبەر بەکار دەهێنن، بەڵام چەند کچ و ژنێک ئەم ئۆفەرەیان رەت نەکردۆتەوە و داوایان لێکردووە کە هاوژینەکانیان بۆ تاقی بکاتەوە.

Some men were very keen. Credit: Jam Press

She put a shoutout on Instagram. Credit: Jam Press

Instagram Model Slides Into Men's DMs To See if They'll Cheat on Their  Girlfriends