مردوویەک لەتاو ئازار هاوار دەکات

2020-11-27

130785 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە رووداوێکی سەیردا لە وڵاتی کینیا، دوای ئەوەی کۆچی دوایی پیاوێک لە نەخۆشخانە رادەگەیەندرێت، لە کاتی توێکاریدا لاشەکەیدا هاوار دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبیە"، پیاوێک بە ناوی "پیتەر کیگن" لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا سێ شەممەی رابردوو، دوای  ئەوەی لەهۆشخۆی چوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کابیکاتیت لە شاری کیریشیوی وڵاتی کینیا.

دواتر لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەکەوە راگەیەندرا کە گیانی لە دەست داوە، لاشەکەی رەوانەی بەشی توێکاری کرا و دواتر لە کاتی بڕینی قاچی راستیدا هاوار دەکات و کارمەندانی بەشی توێکاری بۆیان رووندەبێتەوە کە هێشتا نەمردووە، و بەزوویی رەوانەی بەشی فریاگوزاری سەرەتایی دەکەن و چەرەسەری بۆ دەکەن.

کیگن کە هێشتا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت وتی "هەست بەخۆشی دەکەم کە لە ژیاندام، بەراستی ئەزمونێکی سەیر و نامۆ بوو."