شەش ژن لە یەک کاتدا لە پیاوێک دووگیانن

2020-11-27

101662 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی نەیجیری لە بیەک کاتدا شەش ژن بە منداڵەکانییەوە دوگیانن، وێنەی خۆی و ژنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و بەهۆیەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، مایک بریتی خاوەنی یانەیەکی شەوانەیە لە شاری لاگۆس لە نەیجیریا، کەسایەتییەکی هەیە بەردەوام قسەی لەبارەیەوە دەکرێت، بەتایبەت دوای بڵاوکردنەوە وێنەی خۆی و شەش ژن کە هەموویان دووگیان و لەتەنیشتییەوە وەستاون، وێنەکەش لە ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە نزیکەی نیو ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، لەسەر وێنەکە نوسیوویەتی "ئەوە فێڵ نییە، یان دیمەنی فیلمێک نییە، ئێمە خۆشترین ژیان دەژین"، بەو جۆرەش وەڵامی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە ڕەخنەیان لێگرتووە.

مایک دەربارەی وێنەکە وتوویەتی "ئەو ژنانەی لە وێنەکەدا لە تەنیشتمەوە وەستاون و سکیان بەرزبووەتەوە، دایکی منداڵەکانم کە دێنە دنیاوە، ئەوەش لە درێژەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە نەیجیریا وێنەکە گیراوە".

ئەو پیاوە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی ڕەفتارە نامۆکانی و تێپەڕینی لەگەڵ کۆمەڵێک ژن کە لە درێژەی ئاهەنگێکی هاوسەریدا بەسەر فەرشی سوردا تێپەڕیون دەستگیرکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەو پیاوە لەنێو پێنج ژندا وێنەی گرتووە، هەموویان عەزی بوکیان لەبەردابووە و لەسەر وێنەکە نوسیبووی "خەونم بینی کە هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو هاوڕێی کچی کۆن و سێ هاوڕێ لە کچە تازەکاندا دەکەم، هەموومان خاوەنی خەونین و چەند خەیاڵ و پێشبینیمان هەیە".