پیاوان ئارەزوو ناکەن هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەم خانمانەدا بکەن

2020-11-27

52563 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو خانمانەی خاوەنی هەستی جێگیر و بەهێزن و بەشێوەیەکی جیاواز لە هاوسەرگیریی و پیاو دەڕوانن، پیاوان زیاتر ئارەزوو دەکەن ژیانی هاوسەرییان لەگەڵدا پێکبهێنن، بە پێچەوانەوە ئەوانەی تێڕوانینیان بۆ ژیانی خێزانی جیاوازە و زیاتر لە ڕێگەی هەستەکانیانەوە بڕیار دەدەن پیاوان ئارەزوویان ناکەن.

ماڵپەڕی جەمیلە لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، پیاوان جیاوازتر لە خانمان لە هاوسەرگیریی دەڕوانن و رێگە نادەن هەستەکانیان بەسەریاندا زاڵبێت، بەڵکو لە گۆشەیەکی ترەوە سەیری ئەو پرۆسەیە دەکەن، ئەگەر خانمێک ڕۆڵی سەرکردە وەربگرێت لە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانیدا لێی دوردەکەونەوە.

ئەو خانمانەی پیاوان ئارەزوو ناکەن ژیانی هاوسەرییان لەگەڵدا پێکبهێنن:

-خانمی دەسەڵاتدار، واتە هەستی گەورەی و نێرینەی تێیدا زاڵبێت و حەزبکات خۆی پارێزگاری لە خێزانەکەی بکات و خاوەن بڕیار بێت.

-خانمێک گرنگی بە هیچ نەدات، گرنگی بە ماڵ و خێزان نەدات و لە کاتە قورسەکاندا پاڵپشتی هاوسەرەکەی نەبێت.

-خانمێکی بۆڵەبۆڵکەر و بەردەوام رەخنە لە هەموو شتێک بگرێت.

-خانمێک ژیانی بەردەوام ڕۆتین بێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەبێت.

-ئەو خانمەی حەز بە منداڵخستنەوە و بەخێوکردنی ناکات

ئ.ل