​لەدوای تاوانبارکردنی هاوسەرەکەی نانسی عەجرەم هاتە دەنگ

2020-11-27

24177 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەدوای ئەوەی دادوەرێکی لوبنانی تاوانی کوشتنی بەئەنقەست "لە باری بەرگریکردن لەخۆی" خستە پاڵ فادی هاشم، نانسی عەجرەم بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند ئەو هەواڵە ناڕاستە.

ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دادوەرە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستی خستووەتە پاڵ هاوسەرەکەی نانسی، هەواڵەکەش لە میدیاکانی عەرەبیدا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە ئەو هونەرمەندە بێدەنگی شکاند و نکوڵی لەوەکرد مێردەکەی تاوانبارکرابێت و  سزای ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت، هەواڵەکەشی بە ناڕاست هەژمارکرد.

جێگەی ئاماژەیە دادوەر "مەنسور" چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو، کوشتنی دزەکە بە ١٨ فیشەک لەلایەن فادی هاشمەوە بە زیادەڕەوی دەزانێت، بەپێی ماددەی ٥٤٧ لە یاسای سزادانی لوبنان بە کوشتنی ئەنقەست لە قەڵەمی دەدات، کە چەندین سزای قورس وەک زیندانیکردن بۆ ٢٠ ساڵ دەیگرێتەوە، بەڵام دادوەری لێکۆڵەر بەهۆی بارودۆخەکەوە سۆز و بەزەیی نیشانداوە و تاوانەکەی بەپێی ماددەی ٢٢٨ لە یاسای سزادان هەژمار کردووە، کە ئەنجامدەری ئەم تاوانە لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆی لێی دەبورێت.

دوای ئەوەی کەسێک لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە و هەڵگری ڕەگەزنامەی سورییە، "بەمەبەستی دزیکردن" دەچێتە ڤێلاکەی نانسی عەجرەمەوە لە ناوچەی نیو سوهەیلە "کەسروان"، هاوسەرەکەی نانسی تەقە لە دزەکە دەکات و لە ئەنجامدا دەکوژرێت، ئەو ڕووداوە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە و تاکو ئێستاش لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە.

أول تعليق لمحامي زوج نانسي عجرم على حكم سجنه 20 عام | أحداث نت

ئ.ل