ئایا بەکارهێنانی ئەلۆڤێرا گونجاوە بۆ پێست؟

2020-11-27

14545 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێڕای ئەوەی ئەلۆڤێرا سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام باشتروایە راستەوخۆ لەڕووەکەکەوە بەکارنەهێنرێت بۆ ئەوەی زیانی لاوەکی نەبێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وێڕای ئەوەی کە ئەلۆڤێرا لە دروستکردنی زۆرینەی کەرەستە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێت و سوودی جیاوازی هەیە، بەڵام باشتروایە بەشێوەی ماددەی خام بەکارنەهێنرێت.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی شلەی ئەلۆڤێرا بە خامی ماددەی شێرپەنجەیی تێدایە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکان، بۆیە باشتروایە ئەو کەرەستە جوانکارییانە بەکاربهێنن کە لە ئەلۆڤێرا دروست کراون لەجیاتی ئەوەی کە راستەوخۆ بیدەن لە پێستتان.