نیشانەکانی دروستبوونی کیسی وردی هێلکەدان لە کچانی هەرزەکاردا

2020-11-27

13849 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچانی هەرزەکان بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانیانەوە تووشی کیسی وردی هێلکەدان دەبن، ئەمەش بە نەخۆشییەکی مەترسیدار دانادرێت، بەڵام پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆئەوەی لەدواتردا کچەکە تووشی گرفت نەبێت.

دەکرێت نیشاکانی کیسی وردی هێلکەدان لە نەخۆشییەکانی دیکە بچێت، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشك بکرێت لەحاڵەتێکدا ئەگەر نیشانەکان لە کچەکەدا هەبوون تا پشکنین و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت، وەك لە ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە:

بەشێوەیەکی گشتی  نیشانەکانی کیسی هێلکەدان بەم جۆرەیە:

١. ناڕێکی سووڕی مانگانە.

٢. هەستکردن بە ئازار لەناوچەی حەوزدا.

٣. کێشە لە جوڵەی هەناو و میزکردندا.

٤. تێكچوونی هۆرمۆنەکان.