وێنە.. یاریی ئەلیکترۆنی پۆبجی کچ و کوڕێکی تری بەیەک گەیاند

2020-11-27

16663 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو گەنجی وڵاتی میسر توانیان ژیانی هاوسەریی پێکبهێنن، ئەویش دوای ئەوەی لە ڕێگەی یاریی بەناوبگانگی پۆبجییەوە یەکترییان ناسیبوو.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، ئەو دوو گەنجە میسرییەوە لە ڕێگەی پۆبجییەوە یەکتریان ناسیوە و بوونەتە هاوڕێی یەکتری، بەڵام دواتر هاوڕێیەتییەکە دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستی و بەو جۆرە چیرۆکی خۆشەویستییان دەستپێدەکات، لە ئەنجامدا هاوسەرگیریی دەکەن.

ئەمجۆرە هاوسەرگیرییەکە کە هۆکاری ناسینەکەی لەڕێگەی پۆبجییەوە بێت یەکەم حاڵەت نییە، بەڵکو چەندین گەنج لە وڵاتە جیاوازەکان بەو ڕێگەیە یەکتریان ناسیوە و هاوسەرگیرییان کردووە.

Doc-P-768636-637417462109087666.jpg

ئ.ل