هەینی ڕەش چییە؟

2020-11-27

3101 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەینی ڕەش، یەکەم رۆژی دوای جەژنی سوپاسگوزاریە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە بۆنەی ئەو جەژنەوە لە پشوودان، مارکێت و بازاڕەکانیش ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان، ئەوەش لە ڕێگەی داشکاندنێکی زۆری نرخەکانیانەوە.

ئەم کەلتورەش خەریکە بەرەبەرە لە شارەکانی هەرێم دەناسرێت و لەسلێمانی چەند شوێنێک ئەو داشکاندنەیان کردووە و کاڵاکانیان بە نرخێکی زۆر هەرزان بە هاوڵاتیان دەفرۆشن.

بەشێک لە مێژوونووسان دیاری کردنی هەینی ڕەش دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ١٩ کە لە کۆتا هەینی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٦٩دا بەهای ئاڵتون بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و زیانی گەورەی بە بازاڕ گەیاند، ئەوەش بە رۆژێکی ڕەش و ناخۆش دانرا.

هەندێکی دیکەش پێیان وایە، ناوەکەی لەوەوە هاتووە، لە یەکەم هەینی دوای جەژنی سوپاسگوزاریدا خەڵکێکی زۆر روویان لە مارکێتەکان کردووە و بەهۆیەوە توندوتیژی زۆر و روداوی هاتووچۆ دروستبووە.