چۆنیەتی ئامادەکردنی گەنمەکوتاو

2020-11-27

29257 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و زیاتر لە وەرزی زستاندا دەخورێت چونکە گەرمی بەلەش دەبەخشێت.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی گەنمەکوتاو بەگۆشت دەخەینەڕوو:

پێداویستییەکانی:

نیوکیلۆ گۆشتی سور

سەلکێک پیازی جنراو

دوو کەوچکی گەورە ڕۆن

دوو کوپ گەنم

ئاوی گۆشتەکە

خوێ بەپێی پێویست

کەچکێکی بچوک زەنجەفیل و بیبەری ڕەشی هاڕڕاو

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گەنمەکە لە ناو ئاودا بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنێین تا دەخوسێت، گۆشتەکە لەت لەتدەکەین و کەمێک خوێی پێوەدەکەین و بەجیا دەیخەینە سەر ئاگر تا جوان بکوڵێت و دواتر ئاوەکەی دەگرین.

ڕۆنەکە لەگەڵ پیازەکە لە مەنجەڵێکدا دەقرچێنین، دواتر گەنم و ئاوی گۆشتەکەی تێدەکەین.

دوای ١٠ خولەک خوێ و بیبەری ڕەش و زەنجەفیلەکەی تێدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت کەمێک گەنمەکە دەکوڵێت، پاشان گۆشتەکەی تێدەکەین و سەریدادەپۆشین تا بەجوانی دەکوڵێت، لەکۆتاییدا ئامادەیی خواردن دەبێت.