پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-11-27

65857 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4       

زیاتر گرنگی بدە بە خۆت و بە تەندروستیت ماوەیەکە خۆتت زۆر فەرامۆش کردووە.

گا 20/4 - 20/5

خێزانەکەت دەیانەوێت گەشتێکی کورت ئەنجام بدەن هەوڵبدە بە تووڕە بوونەکانت تێکی نەدەیت.

دووانە 21/5 - 21/6

خۆشەویستی پێشووت دووبارە دەگەڕێتەوە و داوای پەیوەندی دەکاتەوە، جوان بیر بکەرەوە پاشان بڕیار بدە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7        

داهاتوویەکی گەش چاوەڕێت دەکات و زۆرێک لە پلانەکانت جێبەجێ دەبن و دڵخۆشیت بۆ دەگەڕێتەوە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر پێت وایە دەتوانیت هەموو کەس ڕازی بکەیت زۆر هەڵەیت چونکە زۆر کات بیرکردنەوەی کەسانی دیکە ڕاستترە.

فەریك 23/8 - 22/9        

ڕابردوو لە بیر بکە چونکە هیچ ئامانجێکت نابێت بەمجۆرە بەردەوام بوون لە ژیان کارێکی هەڵە دەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

لە کارەکەت زۆر ماندوویت باشترە بیر لە دۆزینەوەی کارێکی دیکە بکەیتەوە و تواناکانت فەرامۆش نەکەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

هاوڕێکانت دڵخۆشی تۆیان دەوێت بەڵام ئاگادار بە ئەوان هەموو کات بەو جۆرە نامێننەوە.

كەوان 22/11 - 21/12

کەسێک دێتە ژیانتەوە تەواوی بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ تۆدا دەگونجێت و دووبارە خۆشیت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا سەرکەوتوو بیت بە ڕاستگۆیی هەموو شتێک باس بکە و کۆتای بە کێشەکانتان بهێنن.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ڕەفتارەکانت بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوکارەکانت کەمێک لەسەرخۆتر ڕەفتار بکە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3           

ئەگەر دەتەوێت کێشە خێزانییەکانت چارەسەر بێت ڕاوێژ بە کەسانی بە ئەزموون بکە و لەسەرخۆ بیرکەرەوە و لە هەڵەکانی خۆت تێبگە.