بۆچی نابێت ژەمی بەیانی پشتگوێ بخەیت؟

2020-11-27

13914 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خەڵکی بەهۆی درەنگ لەخەوهەستان یان وەکو خوویەک راهاتوون ژەمی بەیانیان نەخۆن، بەڵام نەخواردنی ژەمی بەیانیان کۆمەڵێک زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی" الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژە بە زیانەکانی نەخواردنی ژەمی بەیانیان دەکات بۆ تەندروستی لەش، ئەوانیش:

١. بۆ تەندروستیی دڵ خراپە و مەترسی توشبوونی بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی لێدەکرێت.

٢. مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووی لێدەکرێت.

٣. هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێشی لەش و کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچە جیاوازەکانی لەشدا.

٤. ووزە و چالاکی جەستە کەمدەبێتەوە.

٥. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکرێت، بەهۆی خواردنی نان لە شەواندا، چونکە ژەمی بەیانی ناخورێت.

٦. کاریگەریی لەسەر ئاستی تەرکیز و وەرگرتنی زانیاری و کەمبوونەوەی چالاکی مێشک دەبێت.

٧. مەترسی توشبوون بە ژانەسەری لێدەکرێت.

٨. یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ، بەهۆی وەرنەگرتنی جەستە لە بڕی پێویستی ڤیتامین و کانزاکان.

٩. کاریگەریی لەسەر لایەنی دەروونیی و میزاج دەبێت.