حەوت بەشی جەستە کە تا ئێستا بە هەڵە پاکت کردووەنەتەوە

2020-11-26

13761 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیاد لە ٣٠٠٠ جۆر بەکتریا هەیە کە لەسەر پێست و ئەندامە جیاوازەکانی جەستە دەژین، بۆیە دەبێت ئاگاداری جەستەت بیت و بزانیت چۆن پاکی دەکەیتەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"دا، ئاماژە بە حەوت بەشی جەستە دراوە کە تا ئێستا بە هەڵە پاک کراونەتەوە، ئەوانیش:

١- ناوکی سک: زۆربەی کەس پاک کردنەوەی ناوکی سک یان فەرامۆش دەکەن یان بە رێگایەکی هەڵە پاکی دەکەنەوە، ناوکی سک دەبیت بە لایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بە قوێ پاکەرەوەیەک پاک بکرێتەوە و هەموو پیسیەکانی لێ دەربهێنرێت.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٢- گوێچکە: کاتێک کە بە گوێ پاکەرەوە گوێت پاک دەکەیەتەوە، نابێت گوێ پاکەرەوەکە بکەیتە ناوەوە، بەڵکو دەبێت تەنها چواردەوری گوێتی پێپاک بکەیتەوە.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٣- زمان: بەپێی شارەزایان روشاندنی زمان بە ئامێری تایبەت بە پاکردنەوەی زمان باشترین رێگایە بۆ پاکردنەوەی زمان و دەبێت لەگەڵ هەر ددان پاکردنەوەیەکدا دەبێت زمانیش پاک بکرێتەوە.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٤- ئەنیشک: بۆ ئەوەی لە کەڵەکە بوونی خانە مردووەکان و رەش بوونی ئەنیشکت دوور بکەوەیتەوە، پێویستە هەفتەی جارێک یان دوو جار پاک بکرێنەوە، بەڵام لە کاتی پاکردنەوەدا نابێت پەستانی زحری بخرێتە سەو و دەبێت بە شێوەی بازنەیی پال بکرێتەوە.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٥- کاسەی سەر: پێش ئەوەی شامپۆ بدەیت لەسەر پێویستە بە ئاو بیشۆیت و دواتر کەمێک ئاو لەگەڵ شامپۆکە تێکەڵ  بکە و دواتر بەکاری بهێنە، ئەگەر کۆندشنەر(نەرمکەرەوەی قژ)ت بەکار بهێنا تەنها بیدە لە کۆتای قژت و مەهێڵە بەسەر کاسەر سەری بکەوێت.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٦- دەموچاو: سابون و شامپۆی تایبەت بە دەموچاو دەموچاو وشک دەکەنەوە و زیانی پی دەگەیەنن، لەبری ئەوە دەتوانی پاکەرەوەیەکی نەرم بەکاربهێنیت، و دوای ٦٠-٩٠ چرکە بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆیت و پاکی بکەیتەوە.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life

٧- پشت: پاکردنەوە و شتنی پشتت رەنگە تۆزێک زەحمەت بێت، بەلام باشترین رێگا بۆ پاکردنەوەی پشتت ئەوەیە کە سەرەتا بە وشکی و بەبێ ئاو پاکی بکەیتەوە، و دواتر بە لفکە و سابون بشۆردرێت.

7 Body Parts You’ve Been Cleaning Wrong Your Whole Life