ئەو خۆراکانەی پێویستە پیاوان بیخۆن

2020-11-26

12915 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنێکی تایبەت نییە کە جیاوازبێت لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا، هەریەکەیان سوودی خۆی هەیە بەڵام دەکرێت سوودەکەی بۆ ڕەگەزێکیان زیاتر بێت.

ماڵپەڕی ئاون هێڵس نوسیوویەتی، وەک پیاوێک مانەوەی جەستە بە تەندروستی گرنگترین شتە هەربۆیە پێویستە جۆرییەتی خواردن گرنگی پێبدرێت، ئەو خواردنانەی بۆ هەردوو ڕەگەزەکە گرنگن میوە و سەوزە و دانەوێڵەکان و گۆشتی بێ چەوری و بەرهەمە شیرەمەنییەکان و ماستی کەم چەوری.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خواردنەکانه پیاوان زیاتر لە ڕەگەزی مێ سوودی لێوەردەگرن، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیی بە خۆراکی تەندروستەوە هەبێت وەک میوە و سەوزە و ماستی کەم چەوری.

ئەو خواردنانەی کە پیاوان زیاتر سوودی لێوەردەگرن بەتایبەت ئەوانەی گرفتی کەمی توانای وەچەخستنەوە و نەخۆشی پرۆستاتیان هەیە، لێرەدا لیستی ئەو خواردنانە خراونەتە ڕوو:

-گۆشتی بێ چەوری

-گێلاس، ڕۆژانە ١٠ دەنکی لێبخورێت

-شوکولاتەی ڕەش

-گوێچکە ماسی

-ئەڤۆگادۆ

-ماسی

-زەنجەفیل

-ماست و شیری کەم چەوری

-سەوزە

-بەرهەمە دانەوێڵەکان و ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی

ئ.ل