ڤیدیۆ.. منداڵێك لە نهۆمی ١٣ەوە دەکەوێتە خوارەوە و رزگاری دەبێت

2020-11-26

6551 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە نهۆمی ١٣ەوە کەوتە خوارەوە و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن رزگاری بوو، بەهۆی ئەوەی کەوتە سەر قەفەسێکی ئاسنین و خۆی بە شیشەکانەوە گرت تا هێزی فریاکەوتن رزگاریان کرد.

وەك لە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە، ئەو منداڵە لە ماڵەکەی خۆیان کە دەکەوێتە شاری هیافای پەیتەختی هەرێمی ئانهۆی رۆژهەڵاتی چینەوە، بەتەنیا لەماڵەوە بووە، و لەو کاتەی کە لە بالکۆنەی ماڵەکەیاندا یاریدەکرد لە بەرزی ٤٠ مەترەوە کەوتە خوارەوە.

بەڵام خۆشبەختانە کەوتە سەر قەفەسێکی ئاسنین کە دراوسێیەکیان دروستی کردبوو لە قاتی خوارەوە، و کاتێك بینی منداڵەکە کەوتە سەر قەفەسەکە خاوەن ماڵەکە دەستی منداڵەکەی گرت بۆئەوەی نەکەوێتە خوارەوە تا ئەو کاتەی پۆلیس گەشتنە شوێنی رووداوەکە و رزگاریان کرد.

لەماوەی چەند خولەکێکیشدا هێزی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان منداڵەکە لە شیشە ئاسنینەکان دەربهێنن و رزگاری بکەن.

بەگوێرەی پۆلیسی ئەو ناوچەیەش ئاماژە بەوەکراوە، دایك و باوکی منداڵەکە بۆ چەند خولەکێك بەتەنها بەجێیان هێشتووە و لەو کاتەدا لەخەو هەستاوە و راستەوخۆ چوەتە دەرەوە و کەوتووەتە خوارەوە.