2020-11-23
5900 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵی ساوا بەتایبەت منداڵانی شیرەخۆر بەدەست ئازاری سک و غازاتەوە دەناڵێنن، چ بەهۆی گریانی زۆر و قوتدانی هەوا لەکاتی خواردنی شیر و بوونی بەکتریا لە ڕیخۆڵەیاندا دروست دەبێت.
ماڵپەڕی سوپەر ماما چۆنێتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی غازاتی سکی منداڵی ساوای خستووەتە ڕوو، ئەوانیش:
-پێویستە منداڵ دوای چەند چرکەیەک لە خواردنی شیر "قرقێنە" لێبدات.
-مەساجکردنی بۆ منداڵ ئەویش جوڵاندنی قاچەکانی بەشێوەی پایدەرلێدانی پاسکیل و بە زەیت سکی بشێلرێت.
-دانانی منداڵ لەسەر سک.
-منداڵەکە لە گەرماوێکدا بشۆرێت کە ئاوەکەی شلەتێن بێت.
-لە کاتی شیرپێدان پێویستە سەری منداڵەکە بەرزتر بێت لە سکی.
-سەرە مەمەی شیری منداڵەکە کونەکەی بچوک بێت و بەخێرای شیرەکە نەچێتە دەمیەوە.