بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی تووشبوون بەم نەخۆشییە

2020-10-25

10442 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکان ئاشکرایان کردووە کە زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەك دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئازاری جومگەکان و ئێسکی پەنجەکان، ئەم کێشەیەش بە "پەنجە گەورەی مۆبایلی زیرەك" یان "هەوکردنی دەماری" ناودەبرێت کە بریتییە لە هەوکردنی جومگەی پەنجە گەورەی دستەوە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە.

وەك لە ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە، ئەم کێشەیە وادەکات هەست بە ئازارێکی کەم بکرێت لە پەنجەدا، لەگەڵ کاتدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی وەستانی بەشێکی پەنجە بەشێوەیەکی لەناکاو یاخود رەقبوونی ماسولکەی ئەو ناوچەیە، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کە پارێزگاری لە پەنجەکانیان بکەن.

بۆ رزگاربوون لەم حاڵەتەش باشتروایە هەمان پەنجە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارنەهێنن لەکاتی نوسیندا هەروەها بحەوێنەوە و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆئەوەی پارێزگاری لە نینۆکەکانیان بکەن.

لەو رێنماییانەش کە دەبێت بە هەند وەربگیرێن ئەوەیە کە ریکۆردکەری دەنگی بەکاربهێنن لەجیاتی نامە نوسین. هەروەها راهێنان بە پەنجەکانیان بکەن.