پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-10-25

69440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەوڵدەدەیت کراوەبیت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا و زیاتر لەسەرخۆ بیت لە مامەڵەکردندا، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی پیشەییت دەبێت.

گا 20/4 - 20/5     

دەبێت زیاتر متمانە بە هاوسەری ژیانت بکەیت بۆ ئەوەی پەیوەندیتان تێكنەچێت، تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە هەست دەکەیت بابەتەکە شایەنی قسە لەسەر کردنە.

دووانە 21/5 - 21/6     

ئەم ماوەیە زیاترهەست بە ماندوێتی دەکەیت، هەوڵبدە کات تەرخان بکەیت بۆ حەوانەوە و وەرزشکردن.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

هیوا بە باشە بخوازە دێتە ڕێگەت، ڕۆژانێکی خۆش دێنە ڕێگەت و دەگەیت بەو شتانەی کە دەتەوێت و سەرکەوتوو دەبیت.

شێر 23/7 - 22/8

چاوەڕێ مەکە هەموو کات کەسی بەرامبەر هەستت بۆ دەرببڕێت، تۆ دەستپێشخەری بکە و بڕیاری تەواو بدە.

فەریك 23/8 - 22/9  

هەندێك یادگاری لە ڕابردووەوە بەبیرت دێتەوە و لەوانەوە دڵنیا دەبیتەوە کە دەبێت بڕیاری دروست بدەیت و چیتر بیر لە ڕابردوو نەکەیتەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەم ماوەیە گۆڕانکارییەك لە ژیانی پیشەییتدا ڕوودەدات، بەجۆرێك چانست بۆ دەهێنێت و ژیانی پیشەییت باشتر دەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

هاوڕێیەکی نزیکت یارمەتیت دەدات و هاوکاریت دەکات بۆ چەند بڕیارێك لە ژیانتدا، ئەو کەسە لەدەست مەدە.

كەوان 22/11 - 21/12

چالاکیت زیاد بکە و بەردەوام بە لە هەوڵدان، خێزانەکەت زیاتر هاوکاریت دەکەن و پشتگیریت دەکەن.

گیسك 22/12 - 19/1

دووبارە ئارام دەبیتەوە باشتر کاردەکەیت، بەم جۆرە بەردەوام بە و هەوڵبدە هاوسەنگیت تێکنەدەیت و بەو جۆر مامەڵە بکەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەو کێشانەی هاتوونەتە ڕێگات درێژە ناکێشن و هەموو شتێك لە کۆتاییدا باش دەبێت، بۆیە تووشی قەلەقی مەبە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هێندە متمانە بە هەموو کەس مەکە بزانە ئەوان وەک تۆ دڵیان پاک نییە و تەنیا بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.