بەهۆی هەڵەیەکەوە پیاوێک بوو بە خاوەنی ملیۆنێک دۆلار

2020-10-25

7227 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی تەمەن ٥٦ ساڵ بلیتێکی یانسیبی بە هەڵە کڕیبوو، بەڵام بڕوای نەکرد ئەو بلیتە دەبێتەهۆی دەوڵەمەند بوونی بەجۆرێک ژیانی دەگۆڕێت.

رۆژنامەی نیویۆرک پۆست نوسیوویەتی، سەمیر مەزاحم لە شاری دیترۆیت دەژی لە ویلایەتی میشیگن، یەکێک لە رۆژەکان کارتی یانسیب دەکرێت دواتر دەزانێت بە هەڵە کارتێکی زیادەی کڕیوە، هەربۆیە ژمارەی ئەو کارتەیان لە ئەپێکی مۆبایلەکەی هەڵگرتووە.

لەسەرەتادا کە کارتەکەی کڕیوە هەستی بە بێتاقەتی و بیزاری کردووە، بەوەی کە پارەکانی بەو کارتە هەڵەیە بە فیڕۆچووە، بەڵام دواتر کاتێک لە رێگەی ئەپەکەوە ژمارەی کارتەکەی هاوتا دەکات لەگەڵ ژمارە براوەکەدا، توشی سەرسوڕمان دەبێت کە هەمان ژمارەی کارتە هەڵەکەیە و بووە بە خاوەنی ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکی.

سەمیر رایگەیاندووە، هەرگیز بڕوای بەوە نەکردووە کە بووەتە براوە، چونکە چەند رۆژێک پێشتر هەستی بە دڵتەنگی کردووە بەهۆی هەڵەکەیەوە، بەڵام هەر ئەو هەڵەیە کردوویەتی بە خاوەنی ملیۆنێک دۆلار.