ئەو خۆراکانەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە

2020-10-24

6396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە باوە مەترسیدارەکان و چەندین جۆری جیاوازی هەیە، کە زوو درک نەکردن بە نەخۆشییەکە و چارەسەر نەکردنی پێشوەختە ئەگەری مردن زیاتر دەکەن، شێوازی ژیان و خۆراکەکانیش ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، پسپۆڕانی نەخۆشیی شێرپەنجە لیستێك خواردنیان دیاریکردووە کە هاوکاریی کرداری فیسیۆلۆجی لە جەستەدا دەکات و رێگە لە دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەکان دەگرن، لەوانە:

- ئەفۆکادۆ کە ڕێگە دەگرێت لە تێکچوونی پێكهاتەی خانەکان و وا لە جەستە دەکات زیاتر بەرگریی زیاد بکات دژبە نەخۆشیی شێرپەنجە.

- گوێز بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڤیتامین E پارێزگاری لە جەستە دەکات دژبە شێرپەنجە، وەك دژە ئۆکسید کاردەکات و ڕێگە لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت.

- زەنجەفیل یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست و مەمك و سییەکان.

- برۆکلی و قەرنابیت وادەکات جەستە ڕێگری بکات لە دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەکان.

- تەماتە بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ماددەی لیکۆبین وەك دژە ئۆکسید کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجە.

- سیر توانای لەناوبردنی بەکتریا و کەڕووەکانی هەیە و بە هەمان شێوە کاریگەریی هەیە لەسەر لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

- گێزەر بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ماددەی بیتا کارۆتین ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

ئ.ل