پێنج کاریگەری ناوکە کولەکە لەسەر تەندروستی

2020-10-24

13266 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوکە کولەکە بە یەکێک لەو چەرەزاتانە دادەنرێت کە وەک ژەمێکی سوود دەتوانرێت سوودی لێببینرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "هێلس شۆت"، ناوکە کولەکە چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە:

١- یارمەتی جێگیر کردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، و دەکرێت وەک ژەمێکی سووک لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکاربهێنرێت کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.  

٢- کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و تەواوکەرە خۆراکیە چەورەکان و چەندین جۆری دژەئۆکسان، بە خواردنێکی زۆر گونجاو دادەنرێت بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ.

٣- یارمەتی بێخەوی دەدات و وا دەکات کە زوو خەوت لیبکەوێت، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی tryptophan تێدایە کە یارمەتی زوو خەوتن دەدات.

٤- یارمەتی گەشە کردنی قژ دەدات، بەهۆی ئەوەی تەواوکەرە خۆراکیە پێویستەکانی تێدایە، کاریگەری ئەرێنی زۆر باشی هەیە لەسەر گەشە و تەندروستی قژ.

٥- پرۆسەی کێش دابەزاندن خێرا دەکات، وەک ژەمیکی سووک دەخورێت و وزەیەکی زۆرت پێدەبەخشێت.