بە تەمەنترین هاوسەر لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

2020-10-24

3419 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێنج شەممەی رابردوو "جولیۆ مۆرا" لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا لە پەنا هاوسەرەکەیدا لەسەر جێگە خەوەکەیان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، دوای حەوت ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی "جولیۆ مۆرا" و "والدرامینا" لە ساڵی  لە ١٩٤١ لە ئیکوادۆر هاوسەرگیریان کردووە، و لەم دواییانەدا بە بەتەمەنترین خۆشەویست دەستنیشان کران.

جولیۆ چوار منداڵی لە ژیاندایە و ١١ کورەزا و کچەزا و ٣٠ کوڕەزازا و کچەزازا و هەیە.

جولیۆ لە ١٠/٠٣/١٩١٠ لە دایک بووە و والدرامینا لە ١٦/١٠/١٩١٥ لە دایک بووە، لە رێی خزمێکی جولیۆوە یەکتریان ناسیووە دواتر پەیوەندیان دروست کردووە و لە ساڵی ١٩٤١ لە کۆنترین کەنیسەی ئیسپانی La Iglesia de El Belén هاوسەرگیری دەکەن

هەرچەندە سەرەتا خێزانی هەردوولا رازی نەبوون بە هاوسەرگیریەکە، بەڵام ئەمە ئەوانی نەوەستان لەوەی بە خۆسەویستی هاوسەرگیری بکەن.

دوو هاوسەرەکە دەڵێن کە نهێنی مانەوەی هاوسەرگیری خۆشبەخت خۆشەویستی و گەورە بوون و رێزگرتنە لە یەکتر.

Man, 110, dies after he and wife of 79 years were crowned world's oldest  couple | Nestia

Credit: Guinness World Records

Credit: Shutterstock