پرۆفیسۆر بەشداری زنجیرەیەکی نوێ دەکات

2020-10-24

1702 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلڤارۆ مۆرتێ ناسراو بە پرۆفیسۆر لە نوێترین کاری لە دوای زنجیرەی تاڵانی پارە، بەشداری لە زنجیەریەکی نوێ بەناوی The Head دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس". ئەلڤارۆ مۆرتێ ئەستێرەی دیاری زنجیرە درامای تاڵانی پارە Money Heist بەشداری درامەیەکی نوێ دەکات بە ناوی The Head.

لە دوای درامای ئیسپانی "تاڵانی پارە"، پرۆفیسۆر ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، هەرچەندە کۆتا وەرزی زنجیرەکە هێشتا تەواو نەبووەو پەخش نەکراوە، بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لەبەردەم پرۆفیسۆر کە لە دراما نوێکەدا بەشداری بکات.

بەکارهێنەرانی نێتفلیکس، لە ساڵی ٢٠١٧ کە یەکەم وەرزی تاڵانی پارە دەرچوو تەماشای زنجیرەکە دەکەن و پشوودرێژانە چاوەڕێی هاتنی وەرزی پێنجەم و کۆتایی زنجیرەکە دەکەن، بە پێی قسەی بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی تاڵانی پارە بێت رەنگە سەرەتای ٢٠٢١ وەرزە بوێکەی زبجیرەکە دەربچێت.

لە زنجیرە نوێکەدا ئەلڤارۆ مۆرتێ ناسراو بە پرۆفیسۆر دەوری کەسێک دەبینێت کە ئەندامێکە لە تیمێکی زانستی لە ناوچەی جەمسەری باشوور.

The Head (2020-)