سامان عومەر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاودەکاتەوە

2020-10-24

4187 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان عومەر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "چیبکەم لێرە" بڵاو دەکاتەوە.

سامان عومەر لە هەژماری خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، کلیپی "چیبکەم لێرە" تێکست و ئاوازی خۆیەتی و بەشێک لە میلۆدیەکەی لەلایەن محەمەد کەمالەوە بۆ دانراوە.

لە نامۆ پڕۆداکشن کارە دەنگییەکانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە، کلیپەکە لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، نزیکەی حەوت مانگە سەرقاڵی ئەم کلیپەیە.

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات، لەوڵاتی فینلاند دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە ، گۆرانی خاتوزینێ  و چیبکەم لێرە دواین بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە.

.