پێنج باشترین و پێنج خراپترین خواردنەکان پێش سێکس کردن

2020-10-24

119123 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نیوان خواردن و سێکسدا، زۆرن ئەو خواردنانەی کە جەستە چالاک دەکەن و وزەیەکی زۆر دەبەخشن بەو کەسانەی دەیانخۆن، بەڵام چەند خواردنێک هەن کە باشتر وایە پێش سێکس کردن نەخورێن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێم دی لینکس"، لیستی باشترین و خراپترین خواردن و خواردنەوەکانی بڵاو کردەوە کە هەندێکیان دەبێت پێش سێکس کردن بخورێن و هەندێکیان نابێت پێش سێکس کردن بخورێن.

باشترینەکان:

١- شوتی: جۆرێک لە ئەمینۆ ئەسیدی تێدایە بە ناوی L-citrulline، ئەم ترشە یارمەتیدەرە ئارام کردنەوەی مێشک و  بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم.

٢- فستق: بێجگە لەوەی کە دەوڵەمەندە بە ترشە بێچەوریەکان و بڕێکی کەم ترشی چەور و گەدە تێرکەری تێدایە، سوودێکی زۆر بۆ چووک هەیە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری International Journal of Impotence Research بڵاوکراوەتەوە، رۆژانە خواردنی ١٠٠ گرام فستق بۆ ماوەی سێ هەفتە ئاست و توانای سێکس کردنی پیاوان بە رێژەیەکی باش بەرز دەکاتەوە.

٣- Fenugreek: جۆرە گژو گیایەکە کە زیاتر لە بەهاراتی کاری و بەهاراتە توونەکاندا بەکاردێت، و لە پێکهاتەی ئەو دەرمانانەدا هەیە کە بۆ باشتر کردنی ئاستی سێکس کردن لە پیاواندا بەکاردێت.

٤- Maca: رووەکێکی پیرۆڤیە (تایبەت بە ولاتی پیرۆ)، لە چارەسەری نەزۆکی پیاواندا بەکاردێت، یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشە توندرستیەکانی پەیوەست بە سێکسەوە.

٥- گێزەر: لەگەڵ هەر میوەیەکی تر کە دەوڵەمەندن بە کارۆتینۆیدەکان وەک (پرتەقاڵ و ترێ و قۆخ)، کارتینۆید یارمەتیدەرە بۆ بەهێز کردنی سپێرمەکان و باشتر کردنی مۆرفۆلۆجی سپێرمەکان.

خراپترینەکان:

١- خواردنەوە کهولیەکان: رەنگە ویستی سێکس کردن زیاد بکات بەلام ئاست و توانای سێکس کردن دادەبەزێنێت.

٢- فاسۆلیا: هەرچەندە سوودی هەیە بۆ دڵ بەڵام بە ئاسانی هەرس نابێت و هەبدی جار دەبێتە هۆی دروستکردنی غازات.

٣- پیاز: بەهۆی ئەوەی بۆنی دەم ناخۆش دەکات لە پێناو بێزار نەکردنی هاوسەرەکەت باشتر وایە پیش سێکس کردن نەخورێت و هەر خواردنێکی تریش کە بۆنی دەم ناخۆش دەکات باشتر وایە پیش سێکس کردن نەخورێن.

٤- تۆفو: خواردنی هەر ژەمێکی سووک پێش سێکس کردن سوودی خۆی هەیە، بەڵام خواردنی زۆری تۆفو دەبێتە هۆی کەم کردنەوە حەزی سێکس کردن و بەپیی توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارڤەرد ڕێژەی دروست کردنی سپێرم لە پیاواندا لە سەدا ٤٠ کەم دەکاتەوە.

٥- ئەو گەنمەشامیانەی کە لە مایکرۆوەیڤدا ئامادە دەکرێن: ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە زەرفی ئەو گەنمەشامیانەدا بەکار دێن دەبنە هۆی ئەوەی وا لە گەنمەشامیەکە بکەن حەزی سێکس کردن لە پیاواندا کەم بکەنەوە.