​کتێبی پەنجا و هەشت بڵاوکرایەوە

2020-10-24

1085 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 کتێبەکە دوو نۆڤلێتە، کە بە شێوازی مەنەلۆگ نووسراون و ناوەڕۆکی هەردووکیان چیرۆکی ستەمکاری دەسەڵات و پاوانکردنی ژیانی بێ دەسەڵاتەکانە.

مەحموود نەجمەدین چیرۆکنووس و ڕۆماننووس  بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،" "پەنجا وهەشت" نوێترین بەرهەمی منە  کە لە دوو نۆڤلێت پێکدێ،" پەنجاوهەشت " و"موفید بەگ " هەردوو نۆڤلێتەکە بە شێوازی مەنەلۆگ نووسراون، ناوەڕۆکی هەردووکیان چیرۆکی ستەمکاری دەسەڵات و پاوانکردنی ژیانی بێ دەسەڵاتەکانە، سێڵاوی خوێن و شەهوەت و ڕەشاوی دڵی بەسوتماک بووی مرۆڤەکانە، چیرۆکی برسیکردن و کۆیلەکردن و یاخیبوون و بەگژداچوونەوەیە.

وتیشی بەرهەمەکە لە بڵاوکراوەکانی چاپەمەنی خانییە و لەدوو توێی ١٠٣ لاپەڕەدا بەتیراژی ٥٠٠دانە چاپ بووە، جەماڵ کاڕەشی هەڵەگریی بۆ کردووە ،هەروەها هەریەک لە ئەسرین کاکی و پەڕڕازێن ئومێد موقەددەس ڕووبەرکارییان بۆ کتێبەکە کردووە.

مەحموود نەجمەدین چیرۆکنووس و ڕۆماننووس چەند بەرهەمێکی دیکەی چاپ کردووە، لەوانە کۆمەڵە چیرۆکی پاسەکەی گورون، کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیم جەودەت، کۆمەڵەچیرۆکی دنیا سێ پیتە. ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە.