پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-10-24

67055 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ لەلایەنی ئابوریەوە رۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، رەنگە پارەت لی ون ببێت، باشتر وایە کە بە وریایەوە بڕیارەکانت بدەیت لەسەر ئەو شتانەی پەیوەندی بە پارەوە هەیە.

گا 20/4 - 20/5      

ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆ خوێندکاران، ئەو رێگریانەی رۆژانی تر هەتبووە لە خوێندنەکەتدا ئەمڕۆ ناتمێنێت، ئەگەر دەتەوی کۆرسێکی ئۆنلاین بخوێنیت ئەمڕۆ کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ دەستپێکردن.

دووانە 21/5 - 21/6      

ئەگەر دەتەوێ لەسەر کارەکەت سەرکەوتوو بیت، ئەمڕۆ زۆر بە وردی کارەکانت بکە، هەر هەوڵێک بۆ باشتر کردنی داهاتت، کاریگەری خۆی دەبێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ کێشە تەندروستیەکان نا ئاسوودەیت بۆ دروست دەکەن، سترێسێکی زۆرت دەبێت و مێشکت بە بیرکردنەوەوە سەرقاڵ دەبێت، رەنگە چەند شتێکت لێرە و لەوێ بیر بچێت بەهۆی سترێس و دوودڵیتەوە.

شێر 23/7 - 22/8

رەنگە پێویستبکات سروشتی خۆت بگۆڕیت، هەڵسوکەوتە رەق و زبرەکەت کەسە نزیکەکانت لێدووردەکاتەوە، هەروەها وینەیەکی خراپت لەسەر دروست دەکات، باشترە کە کۆنترۆڵی تووڕەبوونەکانت بکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9   

ئەمڕۆ کارەکانت بەپێی پلانەکانت تەواو دەبن، رەنگە ئەمڕۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت نەخۆش بکەوێت ،ئاگاداری خۆت و خێزانەکەتبە و مەهێڵە ڕووداوەکانی چواردەورت بە ئاسانی کارت لێبکەن.

تەرازوو 23/9 - 22/10

سەرەتای رۆژەکە زۆر خۆش دەبێت بۆت، رەنگە چەند هەوڵێکی باشت پێبگات، ژینگەی ماڵەکەت ئارام و ئاسودە دەبێت و تا کۆتای رۆژەکە چالاک دەبیت، خۆشیەکانت لەگەڵ چواردەورەکەتدا بەش بکە، ئەمە وادەکات لەلای کەسانی تر زیاتر خۆشەویست ببیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ژیانی تایبەتیت جێگیریەک بەخۆیەوە دەبینێت و پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەهێزتر دەبێت، ئەگەر هەوڵی پاشەکەوتی زیاتر بدەیت لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی ئابووریت نامێنێت، ئەم کاتانە بۆ تۆ زۆر گرنگە بۆیە ئاگاداربە و بە فیڕۆی مەدە

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ زیاتر سەرنجت لەلای ژیانی تایبەتیت دەبێت، کاتێکی زیاترت دەبێت بۆ ئەوەی لەگەل خێزانەکەتدا بەسەر ببەیت، و باشتر وایە کە ئامۆژگاری هاوسەرەکەت بکەیت کە ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەگەر دەتەوێ کارێکی نوێ بکەیت ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی دەتەوێ بکەیت، رێز لە هاوسەرەکت بگرە و لەسەر شتی بچووک و سادە توڕە مەبە و پەیوەندیەکانت تێک مەدە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ رەنگە نیگەرانی تەندروستیت ببیت، لە ئاوی سارد و خواردنەوە ساردەکان دوور بکەوەرەوە، بۆئەوەی داهاتت زیاد بکات پێش ئەوەی هەر شتێک بکڕیت بە باشی بیری لیبکەرەوە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ دوورکەوەرەوە لە خواردنی گۆشتی سوور، رەنگە خواردنی ببێتە هۆی ئازاری گەدە و ناڕەحەتت بکات، ئەگەر کاتی مەشق و راهێنانت هەیە، ئەوا هەندێک کات لە وەرزس کردن و ڕاهێناندا بەسەربەرە، و ئاگاداری پشتت بە لە کاتی راهێناندا.