ڤیدیۆ.. ئەیوب عەلی زرمەی دێ بڵاودەکاتەوە

2020-10-24

40074 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەیوب عەلی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی " زرمەی دێ" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیوب عەلی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، بەمزووانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی " زرمەی دێ "بڵاودەکاتەوە.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆرانی ئەمجارەی کاری میوزیک و ئەرەینجمەنتی لە لایەن (ئاریۆس)ەوە بۆ ئەمجامدراوە، هاوکات هونەرمەدن زانیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە و بەمززوانە  لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاویدەکاتەوە.

ئەیوب عەلی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدینە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و چەند ئەلبومێکی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە.