باشترین مەلەوانەکانی جیهان موسڵمانن

2020-10-23

2942 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆزی "باجاو" کە بە قەرەجی دەریا ناسراون و هەموو ژیانیان لەسەر دەریا بەسەردەبەن بە یەکێک لە باشترین مەلەوانەکانی جیهان ناسراون .

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆسینتیک ئیندنوسیا"، هۆزی باجاو کە لەناو بەلەمی بچوک لەسەر دەریاکان دەژین هەرگیز لە شوێنێکدا جێگیر نەبوون و نەماونەتەوە، بەهۆی سروشتی ژیانەکەیانەوە بە یەکێک لە باشترین مەلەوانەکانی جیهان دادەنرێن، ئەم هۆزە لە دوورگەی سولووە لە باشوری فلیپینەوە هاتوون و بەهۆی شێوازی ژیانیانەوە بەناو مالیزیا و ئەندەنوسیادا بڵاوبوونەتەوە.

ئەم هۆزە بە تەواوی ناوچە ئاوییەکانی ئەندەنوسیادا بڵاوبوونەتەوە و هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی هاوڵاتیبوونیان نییە و زۆربەیان موسڵمانن و تەواوی ژیانیان لەناو دەریادا بەسەر دەبەن و نووسین و خوێندنەوە نازانن، و گرنگی بە هونەر و گۆرانی وتن دەدەن و سەمای تایبەت بە خۆیان هەیە، زۆربەیان تەمەنی خۆیان نازانن، بژێوی سەرەکی ژیانیان لەسەر راوەماسییە.

 

life of bajau tribe at the seaindonesia sea gypsies of bajau tribe

art and culture of bajau tribe