چوار رێگای یارمەتیدەر بۆ خەوێکی تەندروست

2020-10-23

6603 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەوێکی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی دەروون و پشوودان بە جەستە و چالاک بوون لە کاتی کارکردنی رۆژانەدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئین سایدەر"، چوار رێگا هەن کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی خەوێکی تەندروستت هەبێت:

١- دوو یان سێ کاتژمێر پێش ئەوەی بخەویت واز لە کارکردن بهێنە، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری Sleep and Health Research Program لە زانکۆی ئاریزۆنا ئارامبوونەوە و وەستان لە کارکردن چەند کاتژمێرێک پێش کاتی خەوتن یارمەتیدەرە بۆئەوەی خەوێکی ئارام و ئاسوودەت هەبێت.

٢- رووناکی گڵۆپەکان و پلەی گەرمی ماڵەکەت کەم بکەرەوە: ئەم کردارە وا لە جەستەت دەکات کە خۆی ئامادە بکات بۆ خەوتن و خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پلەی گەرمی ژوورەکەتدا.

٣- لە ناو جێگای خەوەکەتدا سەیری فیلم و دراما مەکە: ئەگەر لەم شتە دووربکەویتەوە ئەوا جەستە و مێشکت رادەهێنیت لەسەر ئەوەی کە جێگای خەوەکەت تەنها شوێنی خەوتنە و هەر کاتێک دەچیتە سەر جێگەکەت بە ئاسانی خەوت لێدەکەوێت.

٤- ئەگەر فشاری دەروونیت هەبوو یان بیرکردنەوەکانت نەیاندەهێشت بخەویت ئەوا هەڵسە لە جێگەکەت و لە شوێنێکی تردا دانیشە و خۆت بە شتێکەوە سەرقاڵ بکە هەتا فشارە دەروونییەکەت نامێنێت و ئینجا بچۆرەوە سەر جێگەی خەوەکەت.