دایکان و باوکان گرنگە منداڵەکانیان فێری ئەم شتانە بکەن

2020-10-23

2918 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵ هەر لە سەرەتای تەمەنییەوە پێویستە هەندێک کاری فێر بکرێت تا زیاتر کەسێکی بەهێز بێت، وەک پەرەپێدان بە تواناکانی و توانای ڕەتکردنەوەی کارێک کە بە نەگونجاوی دەزانێت.

ماڵپەڕی " Brightside" چەند ڕێنماییەکی بۆ دایکان و باوکان خستووەتە ڕوو تا بتوانن پەروەردەیەکی باشی منداڵەکانیان بکەن.

-پێویستە دایکان و باوکان منداڵەکانیان فێری وتنی وشەی "نەخێر" بکەن کاتێک بارودۆخێکیان بە دڵ نییە یاخود کارێک کە بە نەگونجاوی دەزانن کاردانەوەی نەرێنییان هەبێت.

-پێویستە منداڵ فێر بکرێت کە لە قوتابخانە نمرە گرنگترین شت نییە بەڵکو فێربوون و پەرەدان بە تواناکان گرنگترە و لە کاتی هێنانی نمرەی کەمدا نابێت منداڵ سەرزەنشت بکرێت بەڵکو پێویستە هیوای زیاتری پێببەخشیت.

-دایکان و باوکان پێویستە منداڵەکانیان فێری بەرگری و یارمەتی کەسانی دیکە بکەن، هەروەها گرنگە هەستی بەرپرسیارێتییان لا دروست بکرێت.

-بەردەوام پێویستە وا لە منداڵ بکرێت ئەو کارەی خۆشبوێت کە دەیکات و پەرە بە بەهرە و تواناکانی بدات.

-دایکان و باوکان پێویستە منداڵەکانیان فێر بکەن خودی خۆی قبوڵ بکات و بەردەوام بیری بهێنێتەوە کە منداڵێکی جوان و بە توانایە.