چۆن لە شەودا چارەسەری کۆکەی منداڵەکەت دەکەیت؟

2020-10-20

18488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتێک منداڵ تووشی کۆکە دەبێت بە گشتی ماسولکەکانیشی ماندوو دەبن و تووشی ئازار دەبن، پێویستە لەم کاتەدا دایکان سوود لە زەیتی سیر وەربگرن بۆ چارەسەرکردن.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند پێکهاتەیەکی خستووتەڕوو بۆ چارەسەری کۆکەی منداڵ و ئاماژەی بەوە کردووە، لەکاتی بوونی کۆکەدا ماسولکەکان زیاتر ماندوودەبن و منداڵ هەست بە ئازار دەکات بۆ ئەو مەبەستە دایکان دەتوانن سوود لە زەیتی سیر و خەرتەلە وەربگرن و کەمێک گەرمی بکەن و دواتر مەساج بۆ سنگ و ملی منداڵەکەیان بکەن.

هەنگوین بە یەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکانی چارەسەری کۆکە دادەنرێت کە ماسولکەکان نەرم دەکاتەوە و ئازار ناهێڵێت، دەکرێت بکرێتە کەمێک ئاوی گەرمەوە و بدرێت بە منداڵ.

سرکەی سێو ئەنجامێکی زۆر باشی هەیە بۆ چارەسەری کۆکە کاتێک لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵدەکرێت، پێویستە بەر لە خەوتن بدرێت بە منداڵ.

لیمۆ دژە بەکتریایە و یارمەتی نەهێشتنی کۆکە دەدات ئەویش بە تێكەڵکردنی لەگەڵ ئاوی گەرمدا.

ژ.ن