وێنەیەکی کاتی منداڵی سابر ڕوباعی بڵاوکرایەوە

2020-10-01

2790 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی دەگمەن و کاتی منداڵیی هونەرمەندی دیاری تونسی بڵاوکراوەتەوە، کە وا دەردەکەوێت لەسەر ستەیچ یان بەرنامەیەک یاخود بۆنەیەکدا بەو تەمەنە کەمەوە گۆرانی دەڵێت.

سۆمەریە نیوز لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، لە ئینستاگرام لە هەژماری ئەرەب سیلیبرەیشن وێنەیەکی کۆنی سابر ڕوباعی بڵاوکراوەتەوە و لەسەری ئاماژە بەوە کراوە کە کێ ئەم کەسایەتییە هونەرییە دەناسێتەوە.

بە خێرای بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کۆمێنتیان لەسەر وێنەکە نوسیووە و ئاشکرایانکردووە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان شێوەی ئێستا و رابردوویدا هەیە.

وێنەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هاتووە، هەندێک پێیانوایە کە بەشێوەیەکی زۆر نە گۆراوە، بەڵکو تەنیا هەڵکشانی تەمەن بە ڕوخساریەوە دیارە، لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی پارێزگاریی لە مانەوەی روخساری بکات بە گەنجی، ئەمە لە کاتێکدا هەندێکیتر ڕایانگەیاندووە نەیانتوانیوە بە ئاسانی بیناسنەوە و ڕوخساری زۆر گۆڕاوە.

سابر روباعی لە ساڵی ١٩٦٧ لە تونس لەدایکبووە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی عەرەب و چەندین بەرهەمی هونەریی و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە ، دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و پێنج منداڵی هەیە.

ئ.ل