وێنە.. گەنجێک بۆ ئەوەی لە بوونەوەری ئاسمانی بچێت لوت و گوێیەکانی بڕیوە

2020-10-01

40605 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەنجێکی فەڕەنسی بەهۆی ئەوەی لە وڵاتەکەیدا نەشتەرگەریی بڕینی گوێ و لوت نایاساییە، گەشتیکردووە بۆ شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا تەنیا بۆئەوەی لوت و گوێیەکانی ببڕێت.

ماڵپەڕی"The sun"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنی لۆفریدۆی تەمەن ٣٢ ساڵ ڕووخساری خۆی بە تاتۆ شاردووەتەوە و بە تەواوی لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەریی جیاوازەوە گۆڕیویەتی، تەنیا لە پێناو ئەوەی لە بوونەوەری ئاسمانی 'black alien' بچێت.

ئەنتۆنی بە هاوکاری ئۆسکار مارکۆز سەردانی ئەو شوێنەی کردووە و نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە لەو بارەیەوە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نوسیوویەتی "سوپاس ئۆسکار مارکۆز.. ئێستا دەتوانم بە سەربەرزییەوە بە شەقامەکاندا بڕۆم سوپاستدەکەم، شانازیت پێوەدەکەم بەو کارەی هەردووکمان پێکەوە کردوومانە".

ئەو گەنجە تەنیا نەشتەرگەریی لابردنی گوێ و بەشێکی لوتی نەکردووە، بەڵکو نەشتەرگەریی کەرتکردنی زمان و تاتۆکردنی سپێنەی چاوی و چەندین نەشتەرگەریی جیاوازی تری ئەنجامداوە.

Anthony looks completely different compared to his former self

He also has surgical lumps in his head to look more extra-terrestrial

He is covered in tattoos and piercings

He aims to be a 'black alien'

In his most recent project, Anthony removed his nose

The self-proclaimed alien has had his tongue split and his eyeballs tattooed

ئ.ل