پێنج ڕستە کە نابێت لەگەڵ منداڵەکەتدا بەکاریان بێنیت

2020-09-29

11631 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین ڕستە هەیە کە دایک و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان بەکاریدێنن بەبێ ئەوەی بزانن چ کاریگەریەک لەسەر منداڵەکەیان بەجێ دەهێڵێت.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئەلسەمیم"، باس لە پێنج لە ڕستە کراوە کە دەبێت دایک و باوکان ئاگاداری بن و لەگەڵ منداڵەکانیاندا بەکاری نەهێنن:

١- ڕستەی (هەموو شتێک باش ئەبێت): ئەگەر بە بەردەوامی ئەم ڕستەیە لەگەل منداڵەکەتدا بەکاربهێنیت، وایلێدەکەیت کە نەزانێت چۆن بەسەر ڕێگری و ئاستەنگیەکاندا سەربکەویت و کەسێکی لاواز دەرەچێت.

٢- وشەی (بێدەنگبە): کاتێک منداڵەکەت دەنگە دەنگێک دەکات و تۆ پێی دەڵێی بێدەنگ بە، لەو کاتەدا تۆ لە ژینگە و بیرکردنەوەکانی دایدەبڕیت و وادەکەیت کە بوەستێت لەوەی دەیکات، بەڵکو لەجیاتی ئەوە دەبێت فێری بکەیت چۆن لەگەڵ بیرکردنەوەکانیدا هەڵسوکەوت بکات بەبێ ئەوەی چوار دەورەکەی بێزار بکات.

٣- ڕستەی (تۆ زیرەکترین خویندکارى مەکتەبەکەتی): چەندین دایک و باوک ئەم ڕستەیە بە منداڵەکانیان دەڵێن کاتێ نمرەیەکی بەرز لە تاقیکردنەوەکانیاندا دەهێنێت، بەبێ ئەوەی لە ئەنجامی نمرەکان بکۆڵنەوە و بزانن چۆن ئەو نمرانە هاتوون، ئەم پیاهەڵدانە کەسێکی لەخۆبایی دروست دەکات.

٤- فەرمانی (مەگری): باوکان زۆربەی کات وافێری منداڵەکانیان دەکەن کە هەرچیەک ڕووبدات نەگرین، پێیان دەڵێن ئەمە وات لێدەکات پیاو بیت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە وات لێدەکات زیاتر هەستەکانی بشارێتەوە و دەریان نەبڕێت.

٥- ڕستەی (ئەوە گرنگ نیە) یان (ئەوە فشەیە): ئەگەر منداڵەکەت پێی وتیت کە لە شتێک دەترسێت، گاڵتەی پێمەکە لەسەر ئەو قسەیەی، بەڵکو هانی بدە کە ڕووبەروی کێشەکەی ببێتەوە و یارمەتی بدە لە ڕوبەڕوبوونەوەی کێشەکەیدا.