ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەر کردنی شێرپەنجە بەبێ دەرمان

2020-09-28

9165 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تا ئێستا باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی بووە، بەڵام لە نوێترین تاقیکردنەوەدا بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی چارەسەر بۆ نەخۆشەکان کراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"، تازەترین ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەبێ دەرمان تاقیکراوەتەوە و تا ئێستا تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبوون.

تاقیکردنەوەکە ڕێگای تڕۆجان هۆرس"ئەسپی تەروادە" بەکاردەهێنێت، و تەنۆلکەی نانۆ ڕووپۆشکراو بە ئەمینۆ ئەسیدی  "L-phenylalanine"کە لەو ئەسیدانەیە کە خانە شێرپەنجەییەکان بۆ گەورە بوون پشتی پێدەبەستن دەنێرێتە نزیکی خانە شێرپەنجەییەکان و هانیان دەدات کە خۆیان لەناوببەن، "L-phenylalanine" جەستە خۆی دروستی ناکات بەڵکو لە خواردنی گۆشت و بەرهەمە شیرمەنییەکان وەریدەگرێت.

لە تاقیکردنەوەکەدا تەنۆلکەی نانۆ لە سەدا هەشتای خانەکانی شێرپەنجەی (پێست، مەمک، گەدە) لەناو دەبرد، ئەم تەنۆلکە نانۆیە بۆ خانەی شێرپەنجەیی زۆر بکوژە، بەڵام هیچ زیانێکی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە.