چی ڕوودەدات ئەگەر یەک مانگ لە ماڵەوە بـمێنیتەوە؟

2020-09-27

15931 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دابڕان لە جیهانی دەرەوە و تێکەڵ نەبوون لەگەڵ کۆمەڵگادا چەندین کاریگەی نەرێنی و خراپی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"، دابڕان و تێکەڵ نەبوون چەند زیانێکی دەروونی و فیزیکی هەیە:

١- بەهۆی ئەوەی کەمتر دەجوڵێت و زۆرتر دادەنیشیت مانەوەی زۆر لە ماڵەوە دەبێتە هۆی لە دەست دانی ماسولکە.

٢- دڵ و سیەکانت لاوازتر دەبن.

٣- چەوری لەشت زیاد دەکات و قەڵەو دەبیت.

٤- دانیشتن ڕاکشانی زۆر دەبێتە هۆی ئازاری پشت و شان و مل.

٥- سیتەمی خەوتنت تێک دەچێت کە ئەمەش کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی گستی جەستەت.

٦- مێشکت خاو دەبێتەوە.