چۆن دەزانیت کە هاک کراویت

2020-09-27

9960 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاک بردن و کۆپی کردن و دەستکاری کردنی زانیارییە بەبێ ڕەزامەندی خاوەنی زانیارییەکان کە زۆربەی کاتەکان لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە و لە شوێنێکی دوورەوە دەکرێت.

ماڵپەڕی "نۆرد ڤی پی ئێن"، چەند ڕێگایەکی خستەڕوو بۆ ئەوەی بزانین ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانمان هاک کراون یان نا:

١-بینینی هەندێک شت لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکەت کە نایان ناسیتەوە، وەکو (بەرنامەیەک کە خۆت داتنەبەزاندووە، نامەیەک کە خۆت نەت ناردووە، یان تەلەفونێکی پەیوەندی کە خۆت نەتکردووە).

٢-مۆبایلەیەکەت یان کۆمپیتەرەکەت خاو دەبێتەوە و پاتری مۆبایلەکەت زوو دادەبەزێت.

٣-بەکارهێنانی میمۆری مۆبایلەکەت بۆ مەبەستی نازانراو وەک ئەوەی هەندێ فایل و وێنە و دەنگی تۆمار کراوی تێدا بێت کە خۆت نەت کردبێتە مۆبایلەکەتەوە.

٤-مۆبایلەکەت هەڵسوکەوتی نامۆ و سەیر دەکات وەک (بەرنامەکان وەک پێشووتر ئیش ناکەن، بەبێ ویستی خۆت مۆبایلەکەت دەکوژێتەوە و هەڵدەبێتەوە، یان لە پردا ئامێرەکەت جام دەبێت(

٥-دەرکەوتنی بەرنامەی یاری و ڕێکلام و هەندێ جۆری تر کە بەبێ ویستی تۆ لەسەر شاشەکەت دەردەکەون.