یاریەکی نوێ کە نرخەکەی بۆ کۆمپیوتەر پێنج دۆلارە و بۆ مۆبایل بە خۆڕاییە

2020-09-27

2240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریە ئۆنلاینەکان چەندین هەلی کاری نوێی بۆ گەنجان پەیدا کردووە، ئەم یاریە نوێیە بەشێوە سادەکەی و بیرۆکە ناوازەکەی توانی لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"، یاری "Among Us" یاریەکی نوێیە و تا ئێستا زیاد لە سێ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، یاریەکە لێکۆڵینەوەیە لە تاوانی کوشتن، بە ئۆنلاین و بە گروپ دەکرێت، لەناو یاریەکەدا یەکێک یان دووان لە یاریکەرەکان دەبنە بکوژ و کاری ئەوانی تر ئەوەیە بزانن کێ بکوژەکەیە، بەکارهێنەرانی یاریەکە دەتوانن لە ناو یاریەکەدا ئاڵوگۆڕی نامە بکەن و گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە بکەن.

یاریەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی سێ کەسیەوە دروست کراوە، لە ٢٠١٨ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ویلارد کە پڕۆگرامساز و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەیە وتی، "یاریەکە سەرەتا هەوادارێکی زۆری نەبوو، هەرچەندە سەرەتا لە وڵاتی بەرازیل و کۆریا هەوادارێکی باشی هەبوو بەڵام هەتا هاوینی ئەمساڵ یاریەکە بەم شێوەیە بەناوبانگ نەبوو".

یاریەکە بۆ کۆمپیوتەر بە پێنج دۆلارە و بۆ مۆبایل بەخۆڕاییە.

Among Us on Steam