ژیانی سینگڵی یان هاوسەرگیری کامیان باشترە؟

2020-09-27

14908 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاوسەرگیری دەتوانێ بە کۆمەڵێک شتەوە بتبەستێتەوە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت سنووردار دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "Journal of Social and Personal Relationships" بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە کەسانی سینگڵ پەیوەندییەکی پتەوتریان لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و برا و هاوڕێکانیاندا هەیە و چالاکتر و سوودبەخشترن بۆ کۆمەڵگەکەیان، توێژەرەکان پێشنیاریشیان بۆ حکومەت کرد کە لە بری ئەوەی هانی گەنجان بدات تا هاوسەرگیری بکەن، گەنجان لە هەموو بەرپرسیارێتییەکان و ئەو بەربەستە کۆمەڵایەتییەیانەی کە  هاوسەرگیری بۆ تاکەکانی دروست دەکات هۆشیار بکەنەوە، هەروەها دانبەوەشدا بنێن کە تاکی سینگڵ سوودی زیاتری بۆ کۆمەڵگە هەیە.

لە کۆتاییدا توێژینەوەکە دەریخست کە ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە لە کەسانی سینگڵ دڵخۆشتر نین و لە ڕووی دەروونییەوە تەندروستتر نین.