ئەو شتانە چین کە ڕێگریدەکەن لە دابەزینی کێشی جەستە؟

2020-09-27

61880 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێکی خەڵکی کێشی جەستەیان زیادە و هەوڵی زۆر دەدەن بۆ توانەوەی چەوری لەشیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی پێویست کێشی لەشیان دانابەزێت، ئەمەش بەهۆی هەندێک خوو و ڕەفتارەوەیە کە هۆکارە بۆ دانەبەزاندنی کێشی لەش.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە دەبنەهۆی دانەبەزاندنی کێشی جەستە، ئەوانیش:

- گرنگینەدان بە خواردنی ژەمی بەیانیان، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزاندنی کێشی لەش و هەستکردن بە چالاکی جەستەیی.

- نەخواردنەوەی ئاو بەپێی پێویست، کە کەسێکی ئاسایی دەبێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە.

- نانخواردن لە نیوە شەو یان پێش خەوتن.

- باش نەنوستن و گرنگینەدان بە کاتەکانی نوستن، بۆ نمونە شەو درەنگ بخەویت و ڕۆژ درەنگ بەخەبەر بێیت.

- زۆر خواردنی خواردنە چەورەکان و پشتگوێخستنی خواردنی سەوزە و میوە.

- نانخواردن لەبەردەم تەلەفزیۆن یان بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردندا.

- زۆر دانیشتن لە یەک جێگەدا، پێویستە هەر٦٠ بۆ ٩٠ خولەکێک لە جێگەکەت هەستیت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک بجوڵێیت.