منداڵە سپایدەرمانەکە هەرای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوەتەوە

2020-09-27

6618 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی منداڵێك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بە دیوارێکدا سەردەکەوێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت منداڵەکە کۆڵنادات و بەردەوامە لە سەرکەوتن وێڕای ئەوەی کە ئاسان نییە بۆی، تا دەگات بە سەقفەکە.

بەڵام لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا منداڵەکە دەکەوێتە خوارەوە بەهۆی ئەوەی ناتوانێت بە هەمان رێگەدا بگەڕێتەوە.

ئەم ڤیدیۆیە بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە منداڵە سپایدەرمانەکە ناویان بردووە و تووشی سەرسوڕمان بوون لەو توانایانەی.