چۆن لە رێگەی چارەسەرە سروشتییەکانەوە وشکبوونەوەی پێستت ناهێڵیت؟

2020-09-27

4688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی "boldsky" چەند پێکهاتەیەکی بۆ چارەسەرکردنی وشکبوونی پێست خستووەتەڕوو لەوانە، جێڵی ئالۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندی بە شێدارکەرەوەیەکی زۆر باش ناسراون و دەکرێت بە جیا یاخود پێکەوە بەکاربهێنرێن کە جگە لە شێدارکردنی پێست یارمەتی ڕونبوونەوە و پاککردنەوەی پێست دەدەن.

- بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی و هێشتنەوەی بە پێستەوە شەو تا بەیانی کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.

- زەیتی زەیتون بە یەکێکی دیکە لە باشترین شێدارکەرەوەکان دادەنرێت، کە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی دژە ئۆکسید و گرفتەکانی پێست چارەسەردەکات.

- هەروەها ئاڤۆگادۆ بەهۆی بوونی چەندین ماددەی کانزایی بەسوود تێیدا بە شێدارکەرەوەیەکی زۆر باش ناسراوە و ماددەی کۆلاجین لە پێستدا چالاکدەکات.

ژ.ن