چۆنییەتی ئامادەکردنی شلەی قەزاتمەی گۆشت

2020-09-27

10618 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شلەی قەزاتمە یەکێکە لە شلە ئاسانەکان کە بە چەند کەرەستەیەکی کەم دروستدەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بە ئاسانی لێدەنرێت.

لاپەڕەی "خواردنی هەمەجۆر" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنی کردووە:

کەرەستەکان:

یەك کیلۆ گۆشتی نەرمە

دۆشاوی تەماتە

خوێ

زیرە

دارچینی

شێوازی ئامادەکردنی:

گۆشتە نەرمەکە بکەرە سەر ئاگر و کەمێك سووری بکەرەوە دواتر ئاوی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی کز دایبنێ تا دەکوڵێت و بڕێکی زۆری ئاوەکەی هەڵدەمژێت.

ئینجا دۆشاوی تەماتە و ئاوی گۆشتەکە و کەوچکێکی گەورە زیرەی تێ بکە، ئەشتوانیت سەرە کەوچکێکی چا دارچینی تێبکەیت و بیکەیتەوە سەر ئاگر تا لەگەڵ دۆشاوەکەش دا جوان دەکوڵێت.

دوای کوڵانی دواتر دەتوانیت لەگەڵ برنجی پڵاو پێشکەشی بکەیت.